کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەینێ پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات خێرای با (١٥ – ٢٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش یەک پلە لە کەرکوک و هەندێ ناوچەى دەور و بەر دوو پلە بەرزتردەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچەکانی باکوری هەرێمیش پەڵە هەور دەبێت، هەروەها خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ٩) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٤٥

سلێمانی: ٤١

دهۆک: ٤٣

زاخۆ: ٤٣

هەڵەبجە: ٤٣

کەرکوک: ٤٧

سۆران: ٤٠

حاجی ئۆمەران: ٣٢

گەرمیان: ٤٧


AM:10:25:18/06/2024