دەزگای لوتکە: ئەو یەختەی لە ئاوەکانی ئیتاڵیا نوقوومبوو کۆچبەری عێراقی تێدایە

دەزگای لوتکە رایدەگەیەنێت" ئەو یەختەی لە نزیک کەناری کالەبریای ئیتاڵی تێکشکاوە کۆچبەرەکانی ناوی لە رەگەزی عێراقی و سوری بوون". 

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە" دوای ئەوەی دوو یەخت لە کەناراوەکانی باشوری ئیتاڵیا تێکشکان بەلایەنی کەمەوە ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٦٠ کەسیش بێسەروشوێنن، لە نێویاندا ژمارەیەکی زۆر منداڵ هەیە". 

لە راگەیەنراوەکەدا دەزگای لوتکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشتییەکی فریاکەوتن کە لەلایەن گروپێکی فریاگوزاری فەڕەنسیەوە بەڕێوەدەبرێت ٥١ کۆچبەری لە یەختێکی  نوقومبودا هەڵگرت کە لە یەکەم کەشتی تێکشکاودا بوون، هەروەها تەرمی ١٠ لەو کۆچبەرانە لە خوارەوی کەشتیەکە دۆزراونەتەوە.

دەشڵێت" یەکەم کەشتی تەنها کۆچبەری  سوریا و میسر و پاکستان و بەنگلادیش تێدابووە، ڕزگاربووەکان ڕادەستی پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا کراون و گواستراونەتەوە بۆ کەنار دەریا، هەروەها یەختی دووەم دوای ئەوەی کە هەشت ڕۆژ پێش ئێستا لە تورکیاوە بەڕێکەوتبوو پێدەچێت بەهۆی بەهێزی شەپۆلەکانەوە تێکشکابێت". 

دەزگای لوتکە ئەوەشی ئاشكراکردووە، ئەو کۆچبەرانەی لە کەناری کالەبریا یەختەکەیان تێکشکاوە لە ئێران و عێراق و سوریاوە هاتوون، ڕزگاربوان ڕایانگەیاند کە ٦٦ کەس بێسەروشوێنن، لە نێویاندا ٢٦ منداڵ هەیە کە هەندێکیان زۆر گەنجن، هەروەها وتیشیان هەندێک لە کەشتییە تێپەڕبوەکان نەوەستان بۆ یارمەتیدان، هاوکات لە نێویاندا ژنێکی دووگیان و دوو منداڵ ڕزگارکراون، بەڵام پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە کە ژنێک دوای ڕزگارکردنی گیانی لەدەستداوە، بەهوی تێکچوونی تەندروستیەوە. 


PM:01:21:18/06/2024