هونەرمەند و پێشمەرگەی دێرین بەرزانی قالەی خەڵوز کۆچی دواییکرد

کەمێک لەمەوبەر بارزانی قالەی خەڵوز کەیەکێکە لە هونەرمەند و پێشمەرگە کۆنەکان و لەسەر ئاستێکی فراوان ناسراوە، کۆچی دواییکرد.

بەرزان قادر محەمەد ناسراو بە بەرزانی قالەی خەڵوز کە کەسایەتی دیاری شاری سلێمانیە و یەکێکە لە ھونەرمەندە دیارەکانی بواری کۆمیدیا، کەمێک لەمەوبەر بە جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکرد.

بەرزانی قالەی خەڵوز ماوەیەکی درێژ پێشمەرگەبووە، هاوکات خەریکی کاری نواندن بووە و بەشداری چەندین زنجیرە درامای کۆمیدی کردووە لەوانە: بەرنامەی بەرنامە.

بەرزانی قالەی خەڵوز لەساڵی (١٩٦١) لەگەڕەكی (كانی ئاسكان)ـی شاری سلێمانی لەدایك بووە و لە بنەچەدا خەڵکی ناحیەی گاپیلۆنی ناوچەی شارباژێڕە و دەرچووی ناوەندییە و وازی لەخوێندن ھێناوە و كاری لەگەڵ باوكیدا كردووە،  لەتەمەنی (١٨) ساڵی و لەساڵی (١٩٧٩) ڕوودەكاتە شاخ و دەبێتە پێشمەرگە و لەدوای ڕاپەڕین بەشداری لەبەرنامەی (كەشكۆڵ)ـدا كردووە و دەورێكی كاریگەری ھەبووە لەناساندنی بەرنامەكە، و یەكێكە لەدامەزرێنەرانی كەناڵی (خاك) و ھەروەھا (بەرنامەی بەرنامە).




PM:09:11:18/06/2024