وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلە گەرمایە راگەیەنرا

کەشناسی عێراق ئاماژە بەوەدەکات کە ئەم شەپۆلە گەرمایە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، عامر جەباری بەڕێوەبەری گشتی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند" بەپێی پێشبینییەکان شەپۆلێکی گەرما تاوەکو رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە ناوچەکانی عێراق دەگرێتەو".

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی شەپۆلەکەوە پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باشووری عێراق بۆ سەروو ٥٠ پلە بەرز دەبنەوە. دەشڵێت" کاریگەری شەپۆلەکە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا کەم دەبێتەوە".

هاوکات، کەشناسی عێراق هۆشداری ئەوە دەدات کە پێویستە هاوڵاتیان لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆدا خۆیان لە بەرکەوتن بە تیشکی خۆر بپارێزن، لە ماڵەکانیان بمێننەوە.



PM:11:06:18/06/2024