دوای پشووەکانی جەژن رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکان دەستپێدەکات

وەزارەتی دارایی عێراق لەدوای پشووەکانی جەژنی قوربان دەست بە رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکانی هەرێم دەکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی عێراق بە میدیاکانی یەکێتی راگەیاندووە" بڕیاربوو رۆژى پێنجشەممەى رابردوو رێکارەکان تەواوبکرێت و مووچەى هێزە ئەمنییەکان رەوانە بکرێت، بەڵام بەهۆى ئەوەى لە عێراق پشوەکانى جەژن ٩ رۆژى خایاند، کارەکان دواکەوت و بڕیارە لەگەڵ دەستپێکردنەوەى دەوامى فەرمى لە عێراق رێکارەکان تەواوبکرێن و بودجەى پێویست بۆ مووچەى هێزە ئەمنییەکان بخرێتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان".

ئەمە لەکاتێکدایە کە رۆژى ٤ى ئەم مانگە وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیاند "زانیاریی پێویست لەبارەى مووچەى هێزە ئەمنییەکان بۆ بەغداد نێردراوە".



AM:12:02:19/06/2024