دهۆک.. تەرمی هاوڵاتیەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە

لەسەر رێگەی نێوان چیای زاوا بۆ کۆمەڵگەی شاریا لە سنووری پارێزگای دهۆک تەرمی هاوڵاتییەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند" درەنگانی شەوی ڕابردوو هاوڵاتییەک لە ڕەگەزی نێر کە خەڵکی کۆمەڵگای دۆمیسە لە قەزای سێمێل، لەسەر رێگەی چیای زاوا بۆ کۆمەڵگەی شاریا، دوای سێ ڕۆژ لە دیارنەمانی تەرمەکەی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزراوەتەوە". 

دەشڵێت" هیچ ئاسەوارێکی فیشەک یان برینێکی جەستەی لەسەر جەستەی نەبووە کە پێدەچێت بەهۆی جەڵتەوە گیانی لەدەستدابێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر دەربارەی ڕووداوەکە". 

لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژندا ئەم رووداوە بە دووەمین رووداوی گیان لەدەستدان لە سنووری پارێزگای دهۆک دادەنرێت کە لە یەکەم رۆژی جەژنیشدا تەرمی ژنێک لە شوقەیەکی قەزای سێمێڵ دۆزرایەوە. 



PM:01:39:20/06/2024