تەرمی ٩ کەسی تر لە یەختە ژێر ئاوکەوتووەکەی ئیتالیا دۆزرانەوە

میدیای ئیتالی بڵاویکردەوە کە تەرمی نۆ کەسی تری بەلەمە ژێر ئاو کەوتووەکەی ئیتاڵیان دۆزیوەتەوە، بەم پێییە تا ئێستاش ٤٣ کۆچبەر بێ سەروشوێنن و ١١ کۆچبەریش رزگارکراون.

ئاژانسی هەواڵی ئاکای نیوزی ئیتالی بڵاویکردەوە کە لەلایەن، كەشتی دایلۆی پاسەوانی كەناراوەكانی ئیتاڵیا، ئەمڕۆ ٩ تەرمی دیكە دۆزرانەوە كە پەیوەندییان بە رووداوی نقومبوونی بەلەمەكەی ئاوی ئیتاڵیاوە هەیە.

بەمەش وەک ئاژانسەکە ئاماژەی بۆ دەکات کە تا ئێستا ١٧ تەرم لەلایەن پاسەوانی كەناراوەكانی ئیتاڵیاوە دۆزراونەتەوە لەكۆی زیاتر لە ٦٠ كۆچبەر كە تا ئێستا بێ سەروشوێنن و 11 كۆچبەریش رزگاركراون كە بەشێكی زۆریان كوردی هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستانن.



PM:09:23:20/06/2024