رۆشنبیری سلێمانی دوورە وڵات سەباح غالب لە نووسینێکدا دەڵێت" ئه‌و نائارامییه‌شم له‌و ده‌نگوباسانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه كۆمپانیای قه‌یوان خه‌ریكی تاشین و داڕنینی شاخی ئه‌زمه‌ڕن بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه پڕۆژه‌ی باڵه‌خان دروستكردن، له كاتێكدا ئه‌و سلێمانییه‌ی ئێستا وا بۆ 30 ساڵ زیاتره، ئاوی ته‌واوی خواردنه‌وه‌ی نییه".
لە نووسینێکدا سەباح غالبی نووسەر کە خۆی خەڵکی سلێمانییە نووسیوویەتی" ئه‌مه سه‌ره قه‌ڵه‌مێكه بۆ دۆخی ئێستای سلێمانی، كه كاربه‌ده‌ستانی حیزبی و كارگێڕی له‌و شاره‌دا، شاخ هه‌ڕاج ده‌كه‌ن، مێژوو ده‌شێوێنن، له پێناوی پاره‌دا سروشت ژێر و زه‌به‌ر ده‌كه‌ن، جوانی ناهێڵن، كانیاو وشك ده‌كه‌ن، ته‌ڕ و وشك ده‌سوتێنن و زۆر شتی دیكه‌ش".
لە درێژەی نووسینەکەیدا ئەو نوسەرە دەڵێت" به‌رپرسیاران ده‌بێ بزانن و فێربن كه دڵگیری و جوانی سروشت یه‌كجار ناسكتر و جوانتره له جوانی ده‌ستكردی باڵه‌خانه كه له ئێستای كوردستاندا تاكه ئامانجیان پاره‌خڕكردنه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه، هه‌رچی قسه‌یكی جگه له‌وه كه ده‌یكه‌ن جێگای باوه‌ڕپێكردن و ڕاستگۆیی نییه، به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌وه بڕیاری پارێزگار، شاره‌وانی و حكومه‌تی له‌سه‌ره و جێگه‌یه‌كی به‌رده‌ڵانییه! هیچ یه‌كێك له‌و بیانوانه شه‌رعییه‌ت به هیچ كارێكی ناشه‌رعی ناده‌ن".
دەقی نووسینەکەی سەباح غالب:
ئه‌مه سه‌ره قه‌ڵه‌مێكه بۆ دۆخی ئێستای سلێمانی، كه كاربه‌ده‌ستانی حیزبی و كارگێڕی له‌و شاره‌دا، شاخ هه‌ڕاج ده‌كه‌ن، مێژوو ده‌شێوێنن، له پێناوی پاره‌دا سروشت ژێر و زه‌به‌ر ده‌كه‌ن، جوانی ناهێڵن، كانیاو وشك ده‌كه‌ن، ته‌ڕ و وشك ده‌سوتێنن و زۆر شتی دیكه‌ش. هه‌زار مخابن. ئه‌و نائارامییه‌شم له‌و ده‌نگوباسانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه كۆمپانیای قه‌یوان خه‌ریكی تاشین و داڕنینی شاخی ئه‌زمه‌ڕن بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه پڕۆژه‌ی باڵه‌خان دروستكردن، له كاتێكدا ئه‌و سلێمانییه‌ی ئێستا وا بۆ 30 ساڵ زیاتره، ئاوی ته‌واوی خواردنه‌وه‌ی نییه، كاره‌باكه‌شی له جێی نه‌بوانه، خاوێنی و پاككردنه‌وه خاشاكیش باری سه‌ر باران، شاره‌كه‌ش به سه‌ر ترومیلدا ڕووخاوه، به‌ڕاست بۆ بیر له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه سه‌ره‌كیانه‌ی مان و مردنه نا‌كه‌نه‌وه له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌زران شوققه‌ی زیاتر و زیاتر دروستبكه‌ن؟ له كاتێكدا هه‌ر چه‌نده شوققه، خانوو، ئه‌وه‌ی ناونراوه ڤێللا و خانوو، به خه‌ڵكی داهاتی مامناوه‌ندی ناكڕێن، ئه‌ی بۆ كێ و بۆ چی بنیات ده‌نێن؟
به‌رپرسیاران ده‌بێ بزانن و فێربن كه دڵگیری و جوانی سروشت یه‌كجار ناسكتر و جوانتره له جوانی ده‌ستكردی باڵه‌خانه كه له ئێستای كوردستاندا تاكه ئامانجیان پاره‌خڕكردنه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه، هه‌رچی قسه‌یكی جگه له‌وه كه ده‌یكه‌ن جێگای باوه‌ڕپێكردن و ڕاستگۆیی نییه، به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌وه بڕیاری پارێزگار، شاره‌وانی و حكومه‌تی له‌سه‌ره و جێگه‌یه‌كی به‌رده‌ڵانییه! هیچ یه‌كێك له‌و بیانوانه شه‌رعییه‌ت به هیچ كارێكی ناشه‌رعی ناده‌ن.
بۆ داڕووخانی ئه‌زمه‌ڕ و گوێژه و هه‌ر شاخ و پڕكردنه‌وه‌ی هه‌ر ئاوێكی كوردستان، حكومه‌تی كوردستان و به‌رپرسیارانی ناوچه كاولكراوه‌كان، له به‌رده‌م ویژدانی نه‌ته‌وه و خاك، مێژوو، قانوون و زه‌وقی ئینسانی مایه‌ی لێپرسینه‌وه‌ن، له‌م بار و دۆخه‌دا، حكومه‌تی كوردستان و كاك بافڵ تاڵه‌بانی، كاك قوباد تاڵه‌بانی و پارێزه‌ری سلێمانی ئه‌گه‌ر ده‌ستی ئه‌وانی تێدانییه، پێویسته به عه‌قڵ و به تێگه‌یشتنێكی كارگێڕی و به‌رپرسیارییه‌وه بێنه ده‌نگ، ئه‌گه‌ر به ده‌ستخۆشی ئه‌وانیش ده‌كرێ، با به‌هۆش خۆیان بێنه‌وه و وا تێنه‌گه‌ن كه هه‌موو شتێك به‌هێز و به ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ده‌چێ، له به‌ر زه‌بر و زه‌نگی ئه‌وان، ئێمه كه ئه‌مڕۆ نه‌توانین یه‌خه‌یان بگرین، ئه‌وا سبه‌ینێ مێژوو له‌وان به‌هێزتره و به‌رۆكیان داده‌دڕێ.
منیش وه‌ك هه‌ر كوردێك و وه‌ك هه‌ر یه‌كێكی به ته‌نگ كه‌ش و هه‌واو ژینگه‌وه، ده‌نگی ناڕه‌زایی و توڕه‌ییم له هانا ئه‌و ناحه‌قییه‌دا به‌رزده‌كه‌مه‌وه كه له سلێمانی و له هه‌ر شوێنكی كوردستاندا بكرێ.