عێراق مووچەی مانگی حوزەیران دابەشدەکات

وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەکات، بەڵام لە هەرێم هیچ هەواڵیک لەمبارەوە نییە.

لە سبەینێ یەکشەممەوە٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی دەست بە ڕێکارەکانی دابینکردنی دارایی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان دەکات بۆ مانگی حوزەیران.

ئەمە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نەنێردراوە، و مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانیش نەدراوە، و بڕیارە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام دابەشبکرێت.



PM:12:07:22/06/2024