میدیا نیمچه فه‌رمیەکانی حكومه‌تی توركیا ئەو نهێنییە ئاشکرا دەکات کە سوپای ئەو وڵاتە پلان داناوە چ شوێنێکی هەستار لە سلێمانی بکاتە ئامانج و ، شوێنەکەش فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییە.
پێگه‌ی یه‌نی شه‌فه‌قی توركی، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٢ی حوزه‌یران، بڵاویكردەوه "ئه‌مریكا هه‌زاران چه‌كداری سه‌ربه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)ی چه‌كدار كردووه و دوو سیستمی به‌رگریی ئاسمانیشی بۆ جێگیر كردوون له سوریا. هاوكات، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه ئه‌و وڵاته هاوكارییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته یه‌په‌گه”.
به‌پێی هه‌واڵەکەی یەنی شەفەق، "حكومه‌تی توركیا بێ هه‌ڵوێست نابێت به‌رامبه‌ر هاوكارییه‌كان و بڕیاریداوه له ئه‌گه‌ری بینینی ناردنی هاوكاری بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه فڕۆكه‌خانه به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بكاته ئامانج”.
ماوەی دوو هەفتە دەبێت زۆر بەچڕی تورکیا هێرشێکی فراوانی بۆ سەرجەم ناوچە سنورییەکانی پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و سلێمانی دەستپێکردووەو رۆژانە فراوانتر و سەختتردەبێت.