کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و خێرایی با زیاد دەکات

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لەگەڵ زیادبوونی خێرایی بادا، ئەمڕۆ و سبەینێ گەرما چەند پلەیەک نزم بێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرای بادا پلەی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە".

سەبارەت بە سبەینێ دووشەممەش ڕایگەیاند" ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بە نزیکەی ٢-٤ پلەی سیلیزی."

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٠

سلێمانی : ٣٧

دهۆک : ٣٨

کەرکووک : ٤٥

هەڵەبجە : ٤٠

زاخۆ : ٤٠

سۆران : ٣٧

حاجی ئۆمەران : ٢٥

گەرمیان : ٤٥


AM:10:30:23/06/2024