وەزارەتی بازرگانی: زیاتر لە ٢١٠ هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە

وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت تا ئێستا زیاتر لە ٢١٠ هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" تا دوێنێ یەکشەممە سایلۆکان ٢١٠ هەزار و ١٣٣ تۆن گەنمیان لە جوتیاران وەرگرتووە".

ڕوونیشیکردەوە کە ٨٠ هەزار و ٩٩٣ تۆن لە سلێمانی، ٦٦ هەزار و ٥٤٦ تۆن لە دهۆک و لە هەولێریش ٦٢ هەزار و ٥٩٢ تۆن گەنم وەرگیراوە".

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاری داوە ئەمساڵ ٧٠٠ هەزار تۆن بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت کە بە بەراورد لەگەڵ پاردا ٢٠٠ هەزار تۆنی زیاترە.


PM:03:07:24/06/2024