گەنجێک بە تۆمەتی ڕێگریکردن و پارەسەندن لە کچێک دەستگیر دەکرێت

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند" تۆمەتبارێك دەستگیركرا کە ڕێگریی لەکچێک کردبوو و پارەو مۆبایلەکەی لێسەندبوو".

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە پارەو مۆبایلی لە كچێك سەندبوو".

لە ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە" دوای ئەوەی ماتۆڕسوارێك ڕێگریی لەكچێك کرد و هێرشیکردە سەری و پاش لێسەندنی پارەو مۆبایلەكەی بۆ شوێنێکی نادیار هەڵات، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت".

ڕوونیشیکردەوە کە لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەکەدا دەستگیرا بەسەر ماتۆڕ و ئەو پارەو مۆبایلەی كە لە کچەکەی سەندبوو.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ستەڕوو کە ئێستادا تۆمەتبار (م، أ، ح لەدایكبووی ٢٠٠٥) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.


PM:05:49:24/06/2024