سەدان رۆژنامه‌نووس و چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ داوای راگرتنی گوشارەکان لەسەر حزبەکانی رۆژهەڵات دەکەن

ژمارەیەکی زۆر لە رۆژنامەنووسان و چالاکی مەدەنی لە یادداشتنامەیەک داوادەکەن کە گوشار له‌سه‌ر حزبه‌كان و په‌نابه‌رانی‌ سیاسی‌ رۆژهه‌ڵات راگرن و ئاماژە بەوەدەکەن کە حزبه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان، مافی‌ چالاكی‌ سیاسی‌ و مه‌ده‌نی‌ ئازادانه‌یان هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بێ ده‌نگ و بێ‌ هه‌ڵوێست نابن له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر فشار و هێرشێك بۆسه‌ر كه‌مپی‌ حزبه‌ سیاسییه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان بكرێت.

ژمارەیەکی زۆر لە رۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی لە رێگەی یاداشتنامەیەک ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە  توندترکردنی گوشارەکان لەسەر حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕیوە و جەخت لەوەدەکەنەوە کە گواستنه‌وه‌ی‌ حزبه‌كان و په‌نابه‌رانی‌ سیاسی‌ بۆ كه‌مپی‌ ئاواره‌یی زۆره‌ملێ‌ ژیانیان ده‌خاته‌ به‌رمه‌ترسییه‌وه‌ و له‌ مه‌نگه‌نه‌دانی‌ كار و هه‌ڵسوڕانی‌ سیاسییان، نوێنه‌كردنه‌وه‌ی‌ ئیقامه‌كان و سه‌ختكردنی‌ پێدانی‌ مافی‌ مانه‌وه‌، ژیان و گوزه‌ران و ئاسایشی‌ ئه‌وان به‌ توندی‌ ده‌خاته‌ ته‌نگانه‌ و مه‌ترسییه‌وه‌ و پێچه‌وانه‌ی‌ بنه‌ماكانی‌ مافی‌ مرۆڤ و دیموكراسیه‌.

لە یاداشتنامەکەدا ئاشکرایان کردووە کە خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بێ ده‌نگ و بێ‌ هه‌ڵوێست نابن له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر فشار و هێرشێك بۆسه‌ر كه‌مپی‌ حزبه‌ سیاسییه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان بكرێت، و داوا له‌ هه‌ردوو حكومه‌تی‌ عێراق و هه‌رێم ده‌كه‌ین مافی‌ هه‌ڵسووڕانی‌ سیاسی‌ و چالاكی‌ سیاسی‌ ئازادانه‌ به‌ ره‌سمی‌ بناسن و له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ئه‌وه‌، گوشار له‌سه‌ر حزبه‌كان و په‌نابه‌رانی‌ سیاسی‌ رۆژهه‌ڵات راگرن.

دەقی یادداشتنامەکە: 


گوشار له‌سه‌ر حزبه‌كان و په‌نابه‌رانی‌ سیاسی‌ رۆژهه‌ڵات راگرن.

‎بابه‌ت/ یاداشتنامه‌
‎حزبه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان، مافی‌ چالاكی‌ سیاسی‌ و مه‌ده‌نی‌ ئازادانه‌یان هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ‌ سه‌ردانی‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران "عه‌لی‌ باقری‌" بۆ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان، گوشاره‌كان له‌سه‌ر حزبه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵات له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان توندكراونه‌ته‌وه‌.

‎هه‌ر یه‌ك له‌ (رێكخراوی‌ كوردستانی‌ حزبی‌ كۆمۆنیستی‌ ئێران- كۆمه‌ڵه‌، كۆمه‌ڵه‌ی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستان و كۆمه‌ڵه‌ی‌ شۆڕِگێڕی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستانی‌- ئێران) له‌لایه‌ن ئاسایشی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ (زڕگوێز و زڕگوێزه‌ڵه‌ و بانه‌ گه‌وره‌) چۆڵ‌ بكه‌ن و وه‌ك ئاواره‌ بگوازنه‌وه‌ بۆ كه‌مپی‌ ئاواره‌كان له‌ عه‌ربه‌ت و سورداش.

‎كۆمه‌ڵه‌ زیاتر له‌ 35 ساڵه‌ له‌و شوێنانه‌ نیشته‌جێن و له‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كه‌ له‌ خۆشی‌ و ناخۆشی‌، شین و شایی تێكه‌ڵاوی‌ یه‌كتربوون و ئه‌و شوێنانه‌یان به‌ هه‌وڵ و ماندووبوون ئاوه‌دانكردۆته‌وه‌ و بوون به‌ به‌شێك له‌ دانیشتوانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

‎رێكخراوه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵات، ئاواره‌ی‌ جه‌نگ نین، به‌ڵكو هێز و لایه‌نی‌ سیاسین له‌پێناوی‌ ئامانجی‌ سیاسدا خه‌بات و به‌ره‌نگای‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ لانیكه‌می‌ دیموكراسیه‌ت له‌و وڵاته‌دا كه‌ رێگه‌ی‌ لێگرتوون هه‌ڵسوڕان و چالاكی‌ سیاسی‌ ئازادانه‌ ئه‌نجام بده‌ن بۆیه‌ به‌ناچاری‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران (له‌وانه‌ش هه‌رێمی‌ كوردستان) چالاكی‌ سیاسی‌ و مه‌ده‌نی‌ ده‌كه‌ن و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ره‌وایه‌تییان به‌م مافه‌ به‌خشیوه‌.
‎ئه‌وان دوای‌ رێككه‌وتنی‌ ئه‌منی‌ پارساڵی‌ حكومه‌تی‌ (عێراق –هه‌رێم - ئێران)، پابه‌ندبوون به‌وه‌ی‌ سنووره‌كانی‌ هه‌رێم بۆ ئامانج و چالاكی‌ سه‌ربازی‌ به‌كارناهێنن و ئۆردوگاكان ته‌نها خێزانه‌كانیان و كه‌سانی‌ سڤیل و منداڵ‌ و به‌ساڵاچوان تیایدا نیشته‌جێن و هیچ سیمایه‌كی‌ چه‌كدارییان نییه‌ و بۆ مه‌به‌ستی‌ مه‌شق و مانۆڕی‌ سه‌ربازی‌ به‌كاری‌ ناهێنن، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ سیاسی‌ و ئابوورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، چالاكی‌ مه‌ده‌ن و سیاسی‌ ناكه‌ن.

‎له‌ كاتێكدا ئه‌م هێزانه‌ هه‌میشه‌ پشتیوانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بوون و به‌شدار و هاوكاری‌ راپه‌ڕینی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان به‌شداری‌ شه‌ڕی‌ داعش بوون بۆ پارێزگاریكردن له‌ خه‌ڵك و هه‌رێمی‌ كوردستان.
‎گواستنه‌وه‌ی‌ حزبه‌كان و په‌نابه‌رانی‌ سیاسی‌ بۆ كه‌مپی‌ ئاواره‌یی زۆره‌ملێ‌ ژیانیان ده‌خاته‌ به‌رمه‌ترسییه‌وه‌ و له‌ مه‌نگه‌نه‌دانی‌ كار و هه‌ڵسوڕانی‌ سیاسییان، نوێنه‌كردنه‌وه‌ی‌ ئیقامه‌كان و سه‌ختكردنی‌ پێدانی‌ مافی‌ مانه‌وه‌، ژیان و گوزه‌ران و ئاسایشی‌ ئه‌وان به‌ توندی‌ ده‌خاته‌ ته‌نگانه‌ و مه‌ترسییه‌وه‌ و پێچه‌وانه‌ی‌ بنه‌ماكانی‌ مافی‌ مرۆڤ و دیموكراسیه‌.

‎خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بێ ده‌نگ و بێ‌ هه‌ڵوێست نابن له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر فشار و هێرشێك بۆسه‌ر كه‌مپی‌ حزبه‌ سیاسییه‌كانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان بكرێت.

‎ئه‌وانه‌ی‌ له‌ خواره‌وه‌ واژۆمانكردووه‌، داوا له‌ هه‌ردوو حكومه‌تی‌ عێراق و هه‌رێم ده‌كه‌ین مافی‌ هه‌ڵسووڕانی‌ سیاسی‌ و چالاكی‌ سیاسی‌ ئازادانه‌ به‌ ره‌سمی‌ بناسن و له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ئه‌وه‌، گوشار له‌سه‌ر حزبه‌كان و په‌نابه‌رانی‌ سیاسی‌ رۆژهه‌ڵات راگرن، خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، رۆشنبیران، حزبه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات، رێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ری‌ و مه‌ده‌نییه‌كان، گروپه‌كانی‌ فشار و چین و توێژه‌كان، بانگه‌واز ده‌كه‌ین به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك ده‌كرێت پشتیوانی‌ ئازادی‌ سیاسی‌ و دژی‌ په‌شێوی‌ و ناسه‌قامگیری‌ بووه‌ستن كه‌ به‌هۆی‌ داگیركاری‌ دێته‌ ئاراوه‌:
‎ناوه‌كان:

‎1-ئاسۆس هه‌ردی‌ – رۆژنامه‌نوس
‎2-عه‌لی‌ مه‌ولود – چالاكی‌ سیاسی‌
‎3-رێبین هه‌ردی‌ – نوسه‌ر
‎4-نه‌وزاد بابان – هه‌ڵسوراوی‌ كرێكاری‌
‎5-شوان محه‌مه‌د – رۆژنامه‌نووس 
‎6-رزگار حه‌مه‌ڕه‌شید – نووسه‌ر و شانۆكار
‎7-تاهیر حاجی‌ حه‌سه‌ن –چالاكی‌ سیاسی‌
‎8-نه‌جیبه‌ مه‌حمود
‎9-سالار سابیر- چالاكی‌ سیاسی‌
‎10-چیا محه‌مه‌د – پارێزه‌ر
‎11-حاجی‌ ئازاد – چالاكی‌ سیاسی‌
‎12-دالیا كه‌ریم – پارێزه‌ر
‎13-عوسمان زیندانی‌ – هه‌ڵسوڕاوی‌ سیاسی‌ و سه‌ندیكایی
‎14-دییه‌ حه‌مید – پارێزه‌ر
‎15-به‌ختیار مسته‌فا – راگه‌یاندنكار و سیاسی‌
‎16-شاجوان محه‌مه‌د – توێژه‌ر
‎17-ستاره‌ عارف – رۆژنامه‌نوس
‎18-ماجید خه‌لیل فه‌تاح - مامۆستای‌ زانكۆ
‎19-په‌روا عه‌لی‌ – چالاكوان
‎20-كنێر عه‌بدوڵا – نوسه‌ر
‎21-شۆڕش خدر –چالاكوانی‌ سیاسی‌
‎22-حسه‌ین شه‌به‌ف – نوسه‌ر و چالاكی‌ سیاسی‌
‎23-شوان حه‌مه‌- رۆژنامه‌نوس
‎24-ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی‌ –په‌رله‌مانتاری‌ پێشوو
‎25-بژار ته‌ها خه‌لیل – پارێزه‌ر
‎26-سه‌ڵاح ره‌شید – نوسه‌ر و وه‌زیری‌ پێشوو
‎27-عه‌لی‌ مه‌ولود – چالاكی‌ سیاسی‌
‎28-حه‌سه‌ن قادر – هه‌ڵسوڕاو
‎29-سه‌فین محه‌مه‌د – چالاكوانی‌ سیاسی‌
‎30-عه‌لاس له‌تیف – چالاكوان
‎31-مامۆستا به‌كر له‌تیف
‎32-هیوا ره‌ش – پێشمه‌رگه‌ی‌ دێرین
‎33-دڵشاد عوسمان – چالاكی‌ كرێكاری‌
‎34-لوقمانی‌ حاجی‌ كه‌ریم (پیر لوقمان)
‎35-ره‌زا ره‌سوڵ‌ – چالاكی‌ سیاسی‌
‎36-ته‌ها ئه‌مین – نوسه‌ر و چالاكوانی‌ سیاسی‌
‎37-نه‌ژاد عه‌لی‌ قادر – چالاكوانی‌ سیاسی‌
‎38-هێم مامه‌ند – رۆژنامه‌نووس و چالاكوانی‌ مه‌ده‌نی‌
‎39-ئه‌ڤین عه‌زیز - كردارناس / لێكۆڵه‌ر
‎40-سروه‌ ئه‌حمه‌د – وێنه‌گر
‎41-مسته‌فا قه‌باغكه‌ندی‌ / پێشمه‌رگه‌ی‌ دێرین
‎42-فائیزه‌ فواد / زه‌رده‌شتیانی‌ كوردستان
‎43-ره‌فیق فواد یار ئه‌حمه‌دی‌/ فیلمساز و چالاكی‌ سیاسی‌
‎44-سیروان حه‌سه‌م محه‌مه‌د (كه‌مانگه‌ر)/ چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ و سیاسی‌
‎45-ئارام فه‌تحیی‌ - شاعیر و چالاكی‌ مافی‌ مرۆڤی
‎46-وه‌ستا جه‌لال – چالاكی‌ سیاسی‌
‎47-میرزا عه‌لی‌ – ئه‌دمینی‌ ماڵپه‌ڕی‌ ژیانه‌وه‌ و چالاكوانی‌ سیاسی‌
‎48-ستار حاته‌م فه‌تاح - چالاكوان
‎49-ئه‌كره‌م نادر – خه‌باتكاری‌ كارگه‌ری‌
‎50-به‌ندی‌ عه‌لی‌ – شاعیر و چالاكی‌ سیاسی‌
‎51-عه‌بدوڵا ساڵح - نوسه‌ر و سیاسی‌
‎52-حه‌سه‌ن سه‌ید محه‌مه‌د - چالاكوانی‌ سیاسی‌ و میدیاكار
‎53-محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د – چالاكوانی‌ جه‌ماوه‌ری‌
‎54-جیهان محه‌مه‌د ساڵح - چالاكوانی‌ ژنان
‎55-ملكۆ بازیانی‌ – چالاكوانی‌ ژینگه‌یی
‎56-شیرین كافی‌ شاعیر – چالاكوانی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ وڵاتی‌ ئه‌ڵمانیا
‎57-یه‌حیا ده‌وه‌نداری‌ - چالاكی‌ سیاسی‌
‎58-فه‌ره‌یدونی‌ دارایی - چالاكی‌ سیاسی‌
‎59-جه‌مال مه‌حمود حامید – چالاكی‌ سیاسی‌
‎60-عه‌لی‌ محه‌مه‌د ئه‌مین – نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس
‎61-ته‌لار ره‌شید – داكۆكیكاری‌ مافی‌ ژنان
‎62-تاهیر ره‌حیم –چالاكوانی‌ مه‌ده‌نی‌/ ئه‌ڵمانیا
‎63-محه‌مه‌د عه‌بدولقادر – چالاكوانی‌ مه‌ده‌نی‌
‎64-ئازاد له‌تیف عه‌بدولڕه‌حمان - چالاكی‌ جه‌ماوه‌ری‌
‎65-به‌رزان عه‌بید بابه‌شێخ - شاعیر و چیرۆكنووس
‎66-شێرزاد محه‌مه‌د - یاریده‌ده‌ری‌ پزیشكی‌
‎67-عومه‌ری‌ خه‌تات
‎68-كه‌ژاڵ‌ حه‌مه‌ڕه‌شید - چالاكوان
‎69-فه‌ره‌یدون كونجیرینی‌ – ئازادیخواز
‎70-سه‌میر نوری‌ - چالاكوانی‌ سیاسی‌
‎71-عه‌باس كامیل – چالاكوانی‌ سیاسی‌
‎72-فواد سادق - هه‌ڵسوڕاوی‌ سیاسی‌
‎73-رێنوا محه‌مه‌د - هه‌ڵسوڕاوی‌ سیاسی‌
‎74-به‌ڵێن ئیسماعیل – كرێكار
‎75-مه‌حمود ئه‌حمه‌د - هه‌ڵسوڕاوی‌ سیاسی‌
‎76-جه‌مال جه‌میل - فه‌رمانبه‌ر
‎77-عومه‌ر ئه‌مین – چالاكی‌ سیاسی‌
‎78-ئیبراهیم عه‌بدولوه‌هاب ئه‌مین - پارێزه‌ر – هه‌ولێر
‎79-هیوا عومه‌ر – رۆژنامه‌وان و مافپه‌روه‌ر- هه‌ولێر
‎80-كاوه‌ بێسارانی‌ - چالاكوانی‌ مه‌ده‌نی‌
‎81-ره‌مزیه‌ محه‌مه‌د ساڵح مه‌حمود – پارێزه‌ری‌ راوێژكار، هه‌ولێر
‎82-عه‌لی‌ مه‌حمود حه‌مه‌د – چالاكوان
‎83-ده‌شتی‌ به‌رزه‌واری‌ - نوسه‌ر
‎84-بابه‌ زێد كه‌ریم – چالاكه‌وانی‌ مه‌ده‌نی‌
‎85-كاوه‌ نادر قادر – نوسه‌ر
‎86-زیتۆ ئیسماعیل - چالاكوان
‎87-عه‌باس نادر – نوسه‌ر
‎88-دلێر محه‌مه‌د شه‌ریف – پارێزه‌ر و شێوه‌كار
‎89-ئاوات عوسمان – مامۆستای‌ زانك و سینه‌ماكار
‎90-گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی - رۆژنامه‌نووس / دانیمارك 
‎91-ئازار سرچاوی‌ - پێشمه‌رگه‌ی‌ دێرینی‌ حزبی‌ شیوعی‌
‎92-جه‌مال شقشه‌ - پێشمه‌رگه‌ی‌ دێرینی‌ حزبی‌ شیوعی‌
‎93-هیوا سه‌ید سه‌لیم –چالاكوان و رۆژنامه‌نووس – هه‌ولێر
‎94-ئاكۆ ئاكۆیی – چالاكوان رواندز
‎95-كه‌ریم عه‌باس –چالاكوان هه‌ولێر
‎96-هه‌ژار حسێن شوانی‌ – خانه‌نشین – هه‌ولێر
‎97-حسێن محه‌مه‌د عه‌لی‌ – مامۆستا – هه‌ولێر
‎98-هه‌وراز له‌تیف ئه‌حمه‌د – خانه‌نشین
‎99-یاسین كه‌ریم – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس – سلێمانی‌
‎100-كاوه‌ عه‌بدوڵا - رۆژنامه‌نووس – سلێمانی‌
‎101-شوان محه‌مه‌د كه‌ریم - رۆژنامه‌نووس - كه‌ركوك
‎102-عومه‌ر ئه‌مین –چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌
‎103-رزگار حه‌مه‌ ره‌شید – نووسه‌ر و شانۆكار
‎104-تاهیر حاجی‌ حه‌سه‌ن – چالاكی‌ سیاسی‌
‎105-نه‌جیبه‌ مه‌حمود – راگه‌یاندنكار و چالاكی‌ ژنان
‎106-شنه‌ بابه‌ عه‌لی‌ – رۆژنامه‌نووس
‎107-هاوڕێ كاسترۆ - چالاكوانی‌ مه‌ده‌نی‌
‎108-پۆڵا زیندانی‌ – پێشمه‌رگه‌ی‌ دێرین
‎109-رێنوار عوسمان - چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌
‎110-سنه‌وبه‌ر ئیسماعیل - داكۆكیكاری‌ مافی‌ ژنان
‎111-گوڵی‌ سه‌لیم – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌
‎112-خالید مه‌جید – هه‌ڵسوڕاوی‌ كرێكاری‌
‎113-دڵشاد عوسمان - هه‌ڵسوڕاوی‌ سیاسی‌
‎114-هاوكار ساڵح – فیلمساز
‎115-بڕوا شه‌یدا – رۆژنامه‌نووس
‎116-ناسر جه‌عفه‌ر – رۆژنامه‌نووس
‎117-چیمه‌ن عومه‌ر – مافه‌په‌روه‌ر و چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌
‎118-نه‌جم محه‌مه‌د - هونه‌رمه‌ند
‎119- لیلیان ئه‌میر - سینه‌ماكار
‎120-هه‌ڵگورد ساڵح - وه‌رزشه‌وان
‎121-دڵسۆز زه‌نگه‌نه‌ – داكۆكیكار له‌ مافی‌ مرۆڤ
‎122-حه‌سه‌ن مارف - چالاكی‌ سیاسی‌
‎123-نه‌به‌ز خالید - چالاكی‌ سیاسی‌
‎124-هۆمه‌ر محه‌مه‌د – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌
‎125-سامان ئه‌حمه‌د – شالاكی‌ سیاسی‌
‎126-نه‌ریمان ئه‌حمه‌د - چاودێری‌ سیاسی‌
‎127-ره‌زا ره‌سوڵ‌ - چالاكی‌ سیاسی‌
‎128-چرۆ محه‌مه‌د شوانی‌ - پارێزه‌ر
‎129-سه‌لام عه‌بدوڵا وه‌هاب - چالاكی‌ سیاسی‌
‎130-بابان جه‌عفه‌ر – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌
‎131-ئاسۆس شابان - چالاكی‌ سیاسی‌
‎132-سمكۆ ره‌شید - چالاكوانی‌ مه‌ده‌نی‌
‎133-شۆڕش خدر - چالاكی‌ سیاسی‌
‎134-سارا ره‌زا – چالاكی‌ مافی‌ مرۆڤ
‎135-شه‌یدا مه‌عروف – نوسه‌ر و چالاكی‌ مافی‌ ژنان
‎136-ره‌حمان ره‌سوڵ‌ - چالاكی‌ سیاسی‌
‎137-به‌كر مه‌جید - چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ و سیاسی‌
‎138-جمعه‌ كه‌ریم - چالاكی‌ سیاسی‌
‎139-كه‌مال عه‌لی‌ – چالاكی‌ سیاسی‌
‎140-عومه‌ر عه‌لی‌ - چالاكی‌ سیاسی‌
‎141-كامه‌ران محه‌مه‌د شوانی‌ - چالاكی‌ سیاسی‌
‎142-سه‌ردار قادر – شاعیر و نووسه‌ر
‎143-جاسم حه‌مه‌ خورشید – هونه‌رمه‌ند
‎144-شه‌فیق حه‌مه‌ ره‌شید - چالاكه‌وانی‌ سیاسی‌
‎145-فه‌ره‌یدون تاهیر - چالاكه‌وانی‌ سیاسی‌
‎146-دكتۆر ئاری‌ مه‌حمود - چاودێری‌ سیاسی‌
‎147-هاوڕێ‌ كاوه‌ – رۆژنامه‌نووس
‎148-عه‌لی‌ مه‌عروف به‌هره‌وه‌ردی‌ – شاعیر و نووسه‌ر
‎149-سیروان عه‌لی‌ - چالاكه‌وانی‌ سیاسی‌
‎150-محه‌مه‌د ره‌شید - چالاكه‌وانی‌ سیاسی‌
‎151-ئاسۆ جه‌وهه‌ر – رۆژنامه‌نووس
‎152-جه‌میل عه‌لی‌ مارف - چالاكه‌وانی‌ سیاسی‌
‎153-عه‌لی‌ مه‌حمود (عه‌لی‌ سیاسی‌) له‌ هۆڵه‌ندا
‎154-عوسمان عه‌لی‌ - چالاكوان
‎155-ئه‌سمه‌ره‌ كه‌ریم – چالاكوان - وڵاتی‌ سوید
‎156-نه‌جمه‌دین جه‌باری‌ - چالاكوان
‎157-تانیا جه‌باری‌ – چالاكی‌ ژنان
‎158-نوری‌ سه‌ید قادر – چالاكه‌وان
‎159-نه‌سرین سه‌ید قادر – داكۆكیكار له‌ مافی‌ مرۆڤ
‎160-ئالان سه‌ید قادر - چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌
‎161-هیوا هه‌رمین - چالاكه‌وانی‌ مه‌ده‌نی‌
‎162-نه‌رمین سه‌ید قادر – چالاكی‌ ژنان
‎163-ویرا جه‌باری‌ - چالاكوان
‎164-سیروان سه‌ید قادر – چالاكوان
‎165-سیروان باڵانی‌ - چالاكی‌ سیاسی‌
‎166-موڕاد فه‌یلی‌ – هه‌ڵسوڕاوی‌ سیاسی‌
‎167-سه‌مه‌د ناسر - چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌
‎168-عه‌باس حه‌سه‌ن له‌ دانمارك
‎169-حه‌مه‌ عه‌لی‌ له‌ هۆڵه‌ندا
‎170-سیروان حه‌سه‌ن محه‌مه‌د (كه‌مانگه‌ر) – چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ و سیاسی‌
‎171-شۆڕش حه‌سه‌ن – مامۆستای‌ زانكۆ
‎172-دلاوه‌ر مونزیر – چالاكی‌ سیاسی‌
‎173-ئیبراهیم مه‌جید - مامۆستای زانكۆ
‎174-شوان جه‌لال - چالاكه‌وان
‎175-شەماڵ ڕەوف حمید - چالاکەوان
‎176-محمد ڕەسول محمد - مامۆستای زانكۆ
‎177-محمد ڕەسول محمد - مامۆستای زانکۆ
‎178-خەسرەو بۆکانی - چالاکوانی سیاسی
‎179-محمود سیسێری - چالاکوانی سیاسی
‎180-کەژاڵ عبدوالقادر حەمە شەریف - داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان 
‎181-عومەرعبدوالڵە - شانۆ
‎182-پشتیوان کریم گەڵاڵی - کادیری ڕاگەیاندکاری حشک لە ئەڵمانیا
‎183-سلام محمەد- چالاكوان. – دانیمارك
‎184-حسن صلاح - شاعیر
‎185-دیمەن. محمد نوری - چالاكوانی ژنان
‎186-حسن صلاح خەبات لگیف چالەکەوانی جەماوەری‌
‎187-شلێر عبد المجید - ماموستا و چالاكی سیاسی‌ 
‎188- احمد جوانمیری - چالاكی سیاسی
‎189-سعید ئاقایه‌ی‌ - پێشمه‌رگه‌ی‌ دێرین- چالاكی سیاسی‌
‎190-ئاری‌ كه‌ریمی‌ - چالاكی‌ سیاسی‌
‎191-یونس بلوری- مافناس و چالاکی سیاسی
‎192-کەریم ئەفسەر دلێر - پێشمەرگەی دێرین و چالاکی سیاسی
‎193-ئێڤار هەمین - چالاکی سیاسی
‎194-دلێر عبدوڵله‌ ( شاخەوان ) چالاکوان / هەولێر
‎195-هەندرێن شێخ راغب - رۆژنامەنوس و نووسەر/ هەولێر
‎196-ئەردەڵان. عبدولله‌ - نوسەر و ڕۆژنامەوان
‎197-هێرش قەهار عەزیز چالاکوان- هەولێر
‎198-سەلام عبدوالله‌ - نووسەر
‎199-ئافتاوعزیز (دایكی‌ ئه‌ستێره‌) چالاكی‌ سیاسی‌
‎200-سامان بكر ( زیندانی‌ سیاسی‌)
‎201-ـ حمەڕەشید قەرەداخی : پێشمەرگەی دێرین 
‎202-ـ علی ئەحمەد فەرەج : پێشمەرگەی دێرین
‎203-هێرش قادر ئەحمەد : پێشمەرگەی دێرین 
‎204-دلێر تۆفیق قادر : پێشمەرگەی دێرین
‎205-عبدالرحمن اوڕحیم عزیز : پێشمەرگەی دێرین
‎206-کامەران حسێن عباس : ئەندازیاری کشتوکاڵ
‎207-جمال محمد محمود : پێشمەرگەی دێرین
‎208-مجید حمە فەرەج : پێشمەرگەی دێرین
‎209-ئازاد نوری سەید وەلی : پێشمەرگەی دێرین
‎210-محسین کاکە حمە : پێشمەرگەی دێرین
‎211-سەرکەوت شێخ قادر : پێشمەرگەی دێرین
‎212-دیار ئەحمد فەرەج : شاعیر
‎213-جلال علی ئەحمەد : پێشمەرگەی دێرین
‎214-حمید فائیق قادر : پێشمەرگەی دێرین
‎215-کریم حسن صاڵح : پێشمەرگەی دێرین
‎216-ئەحمەد فقێ محمد : پێشمەرگەی دێرین
‎217-هاوژین مەلا ئەمین – مامۆستای زانکو
218- هێمن مەروانی خوێندکاری دوکتۆرا.


PM:07:21:24/06/2024