ئەمڕۆ لە گەڕەکێکی سنووری پارێزگای دهۆک گەنجێک دوای ئەشکەنجەدانی خوشکەکەی خۆی ئاگری لە جەستەشی بەردا کە لە ٨٠%ی جەستەی سووتاوە و لە ئێستاشدا کوڕەکە دەستگیرکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" لە گەڕەکی ماڵتای سەنتەری شاری دهۆک گەنجێک چەند جارێک لە خوشکەکەی دەدات و دواتر ئاگریش لە جەستەی بەردەدات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ژنەکە لە ئێستادا رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و پۆلیسیش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە.
ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبار لە شوێنی رووداوەكە هەڵهاتبوو، بەڵام دوای چوار كاتژمێر لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركرا.
پۆلیسی دهۆک دەشڵێت" ژنەکە لە ٨٠%ی جەستەی سووتاوە و دایکی سێ منداڵەیشە، لە ئێستاشدا لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە، لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکانیش دەربارەی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە بەردەوامە".