وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆلینەوەی تایبەت سەبارەت بە لەبارچوونی کۆرپەلە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی" بەدواداچوون بۆ ڕاستی و دروستی و هۆکار و ئاستی کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی لە دیاردەی لە بارچوونی کۆرپە و هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ پاشماوەی لە بارچوون تایبەت بە هەواڵ و بڵاوبوونەوەی پارچە ڤیدیۆیەک لە سۆشیاڵ میدیا دەکەن".
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەی لێکۆلینەوەی هاوبەش لەگەڵ سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بۆ گەیشتن بە دەرەنجام و دەستنیشانکردنی سەرپێچیکاران و وەرگرتنی ڕێککاری یاسایی و ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی لەدەرەنجامەکان".