"سبەی لیستی مووچەی مانگی ٦ی سەرجەم مووچەخۆران رەوانەی بەغدا دەکرێت"

سەرچاوەیەک لە وەزرەتی دارایی هەرێم ئاشکرای دەکات کە سبەی لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم بە هێزە ئەمنییەکانەوەش رەوانەی بەغدا دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە میدیای یەکێتی راگەیاندووە" سبەی  چوارشەممە، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لیستی مووچەی فەرمانبەران، هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شەش، رەوانەی بەغداد دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەوەی ئەمجارە بەغداد داوای کردووە، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێیکردووە، کە بریتی بووە لە کۆد و لیستی ناوەکان، فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان، تەنها ناوی هێزەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم بە کۆد رۆیشتووە، ئەوەش لەسەر رەزامەندی وەزارەتی دارایی عێراق بووە کە قایل بووە تەنها بەکۆد رەوانە بکرێت".

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاشکراشی کردووە" لیستەکە دەچێتە دیوانی چاودێریی عێراق و دوای پرۆسەی وردبینی کە چەند رۆژیکی بەسە، لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەدرێت".



AM:12:03:26/06/2024