ئەنجومەنی وەزیران پرسى پێدانى کارەبا و موچەى فەرمانبەران تاوتوێ دەکات

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پرسى پێدانى کارەباى نیشتیمانى و مووچەى فەرمانبەران تاوتوێ دەکرێت. 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران (ماوە بۆدرێژکراوە)، کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا سێ تەوەری سەرەکی تاوتوێ دەکرێت. 

تەوەری یەكەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە ڕەوشی خزمەتگوزاری كارەبا لە هەرێمی كوردستان و پێشنیازی داشكاندنی رێژەی (٢٠%)ی پارەی كەڵەكەبووی كارەبا لای هاوڵاتیان.

لە تەوەرێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى لەبارەى رەوشى بەڕێوەچونى پرۆسەى حەج و رێکارەکانى وەزارەتەکە و گیان لەدەستدانى حاجییان راپۆرتێک دەخاتەڕوو.

لە بڕگەی سێیەمدا بابەتی پەیوەندیدار بە لیستی مووچە و بە بانكیكردنی مووچە و هاوكاری هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دەخرێتەڕوو.


AM:09:14:26/06/2024