بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە کاتژمێرەکانی دەوام لە فەرمانگەکانی شاری کەرکوک و دەروبەری کەمکرایەوە.
مەروان عانی بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارێزگای کەرکوک، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند" بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە ڕێوشوێنی خۆپارێزی لە دامەزراوە و فەرمانگەکانی کەرکوک و دەوروبەری گیراوەتەبەر".
ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما لە کەرکوک بە جۆرێک بەرزبووەتەوە کە گەیشتوونەتە ٥٠ پلەی سیلیزی.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی کەرکوک و دەوروبەری لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ تا ١:٠٠ی دواینیوەڕۆ دەبێت کە ئەو بڕیارەش بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی فەرمانبەران دراوە.