کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە".  

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە باشووری هەرێم، هاوکات خێرای با (١٥ – ٢٥)کم دەبێت بە ئاراستەی باکوور و باشووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٧ - ٩)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، هەروەها خێرای با (١٥ – ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ٩)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک نزمدەبنەوە. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٤١

سلێمانی: ٤٠

دهۆک: ٤١

زاخۆ: ٤٢

هەڵەبجە: ٤٢

کەرکوک: ٤٦

سۆران: ٣٩

حاجی ئۆمەران: ٢٨

گەرمیان: ٤٦


AM:10:05:26/06/2024