وەجبەی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیاران ڕەوانەی هەرێم کرا

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو وەجبەی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت". 

نەوزاد كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند" حكومەتی عێراق وەجبەی دووەم و سێیەمی پارەی ئەمساڵی گەنمی جوتیارانی ڕەوانە كردووە". 

ئەوەشی خستەڕوو، دوای تەواوكردنی ڕێكارەكان لە هەفتەی داهاتوودا پارەكە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەكرێت.

وتیشی" تا ئێستا پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمیش بەشێوەیەكی باش بەردەوامە و هیچ گرفت و ئاستەنگییەک دروستنەبووە". 

لە ڕۆژی ٦ی ئەم مانگەوە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و بەگشتی تا ٤٥ رۆژ بەردەوام دەبێت.


AM:11:00:26/06/2024