"دوو هەزار مێگاوات بەرهەمهێنانى کارەبا کەمیکردووە"

وەزارەتى کارەبای هەرێم پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و دەڵێت" دوو هەزار مێگاوات بەرهەمهێنانى کارەبا کەمیکردووە". 

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبای هەرێمدا هاتووە" بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کاتژمێر ٩:٠٠ى بەیانی، دانا غاز هەناردەکردنی غازی لە کێڵگەی کۆڕمۆڕەوە راوەستاند". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆى کێشەکەوە ٢٠٠٠ مێگاوات کارەبا لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبۆتەوە. 

" لە ئێستادا هەردوو تیمی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە رێگەی سەنتەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمەوە لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاسایبوونەوەی دۆخی کارەبا". (وەزارەتى کارەبای هەرێم لە روونکردنەوەکەیدا ئاماژەی بۆکردووە)


AM:11:10:26/06/2024