واده‌ی نوێی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكرا

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە". 

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم (ماوە بۆدرێژکراوە)، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بە پشتبەستن بە بڕگەی دووەم لە ماددەی ١٠ی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم رێکەوتی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ وەک وادەی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێم دیاریکراوە". 

وتیشی" پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە". 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم فەرمانە لە بەرواری دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت و لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاودەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە پێنجەمین فەرمانە کە لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە دەرچووە، بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.


AM:11:34:26/06/2024