لە سلێمانی کەسێکی ئاژەڵدار توشی تای خوێنبەربوون دەبێت


وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند" لە سلێمانی پیاوێکی تەمەن ٣٣ ساڵ تووشی تای خوێنبەربوون بووە".

لەو راگەیاندنەدا کە ئەمڕۆ چوار شەممە د. سەرکار سورچی بڵاویکردەوە هاتووە" پیاوەکە پیشەی ئاژەلداری بووەو لە ئێستادا لە ژێر چارەسەری پزیشکی دایە و دۆخی تەندروستی جێگیرە".

د. سامان شێخ لەتیفیش وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" کە دوو نەخۆشی تر گومانی تووشبوونی بە تای خوێنبەربوونی لێدەکرێت".

 بەم کەسەوە چوار کەس لە هەرێم تووشی تای خوێنبەربوون بوون و یەکێکیان گیانی لە دەستداوە.



PM:05:31:26/06/2024