رەوتی هەڵوێست: ئومێددەکەین لەپای گەندەڵی خەڵک لە هەڵبژاردندا سزای دەسەڵاتداران بدات

رەوتی هەڵوێست بە سەرۆکی (عەلی حەمە ساڵح ) ڕاگەیەندراوێک لەبارەی هەڵبژاردنەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند" ئومێددەکەین لەپای گەندەڵی و بڕینی موچەو نادادی گەورەو بردنی سامانی گشتی و شکستی حوکمڕانی، خەڵکی کوردستان لەم هەڵبژاردنەدا سزای دەسەڵاتداران بدات". 
 
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "ئێمە لە ڕەوتی هەڵوێست، بە ئامادەکاری تەواوەوە دەچینە ئەم هەڵبژاردنەوە، بەبێ بەکارهێنانی پارەی گشتی ملاملانێی چەوتیەکانی حوکمڕانی دەکەین".

دەقی راگەیەنراوەکەی رەوتی هەڵوێست: 

ماوەی دوو ساڵە حکومەتی هەرێم وادەی یاسایی تەواوبوەو دامەزراوەکانی شەرعیەتی دەنگدانیان نەماوە، ڕێگری زۆرکرا لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، دواجار و لە ژێر فشارێکی زۆر نێودەوڵەتی و عێراقدا (٢٠ی١٠ی٢٠٢٤) بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری کرا. 

ئەو هەوڵانەی هەبوو بۆ گۆڕینی ئاراستەی هەڵبژاردن؛ لە گۆڕینی  کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دژایەتی چواربازنەی هەڵبژاردن و هێنانەوەی (١١ کورسی کۆتا بەیەک بازنە) شکستی هێنا. 

ئومێددەکەین لەپای گەندەڵی و بڕینی موچەو نادادی گەورەو بردنی سامانی گشتی و شکستی حوکمڕانی، خەڵکی کوردستان لەم هەڵبژاردنەدا سزای دەسەڵاتداران بدات. 

ئێمە لە ڕەوتی هەڵوێست، بە ئامادەکاری تەواوەوە دەچینە ئەم هەڵبژاردنەوە، بەبێ بەکارهێنانی پارەی گشتی ملاملانێی چەوتیەکانی حوکمڕانی دەکەین…





PM:09:01:26/06/2024