پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژە بەوەدەکات کە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و ئەگەری درووستبوونی تۆزێکی سووک هەیە. 

دەستەی كەشناسی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند" کەش و هەوا بۆ سبەی پێنج شەممە، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئاسایی دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک، پلەکانی گەرماش لە ناوچەی باکوور و ناوەڕاست و باشوور کەمێک دادەبەزن".

ئاماژەی بەوەشکرد، کەشوهەوای ڕۆژی هەینی ئاسایی دەبێت، پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی باکوور و باشوور هاوشێوەی ڕۆژی پێشتر دەبن، بەڵام لە ناوچەی ناوەڕاست کەمێک بەرز دەبنەوە.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا کەشناسیی عێراق روونکردنەوەیەکی لەسەر تۆمارکردنی پلەی گەرمی رۆژانە بڵاوکردەوە و دەڵێت" تۆمارکردنی پلەی گەرمی لەسەر ئاستی جیهان لە سێبەردا دەکرێت نەک لە ژێر خۆردا و ئەو پلەی گەرمییانەی لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا دەخوێنرێتەوە جیاوازە لەو پلە گەرمییانەی کە لەلایەن دەستەی کەشناسیەوە رادەگەیەندرێت و ئەوەی دەستەی کەشناسی دروستەکەی".



AM:12:03:27/06/2024