کوڕێکی مەسعود بارزانی هیچ پۆستێکی حکومی نییە و لەگەڵ فەرمانگە حکومییەکاندا دادەنیشێت

ئەمڕۆ کوڕە بچووکی مەسعود بارزانی کە هیچ پۆستێکی حکومی نییە لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر کۆبوونەوەی ئەنجام داوە.
  
قائیمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر  ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ بڵاویکردەوە" لە قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر، مەلامستەفا بارزانی بە بەشداری غەفور ئەحمەد ملاسوار قائمقامی قەزای مێرگەسۆر سەرپەرشتی کۆبوونەوەی یەکە ئیدارییە خزمەتگۆزارییەکانی سنوورەکەی کرد".

باسی لەوەشکردووە کە لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنیەتی زیاتر بەرەوپێش بردن و خزمەتکردنی هاوڵاتیان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە گشت سێکتەرەکان، هەروەها رێکخستنەوەی کاروبارە ئیدارییەکان بە  شێوازی ئەکادیمی و زانستیانە و بە سیستەم کردنی دامەزراوەکان لە چوارچێوەی پرۆژە و پلانەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری قەزای مێرگەسۆر کرا".

ئەمە لە کاتێکدایە کە مەلامستەفا بارزانی کوڕی بچوکی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، هیچ پۆستێکی حکومی نییە و لەگەڵ فەرمانگە حکومییەکاندا دادەنیشێت.



AM:12:13:27/06/2024