ئەمڕۆ تا کۆتایی دەوامی فەرمی وادەی تۆمارکردنی ناوی لیست و لایەنەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت .
ئەمڕۆ وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانێتی و حزب و کاندیدە سەربەخۆكان بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوای دووجار درێژکردنەوە کۆتایی دێت.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق, رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە بۆ جاری دووەم، سێ ڕۆژ ماوەی پێشکەشکردنی داواکارییەکانی بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی درێژ کردەوە, بەگوێرەی بڕیارەکە درێژكردنەوەی وادەكە تا كۆتایی دەوامی فەرمی ئەمڕۆ ٢٧ی حوزەیران بەردەوام دەبێت.
تاوەکو ئێستا ١٢ حیزب و دوو هاوپەیمانی و ٧٧ کاندیدی سەربەخۆ خۆیان بۆ بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە.
دوێنێ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە, کە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ی بە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دیاریكرد.