وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاشکرایده‌کات که ته‌نها 155 پێشمه‌رگه ده‌نێردرێن بۆ کۆبانی نه‌ک 200 پێشمه‌رگه وه‌ک له میدیاکانه‌وه باسی لێوه‌کراوه‌و ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌کات تا ئێستا رێوشوێنی ناردنیان نادیاره.
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و هۆشیاری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاندوه " تائێستا نازانرێت هێزه‌كه له‌كوێوه به‌رێده‌كه‌ون چۆن به‌رێده‌كه‌ون و له‌ئێستاشدا دیار نییه كه له‌به‌رچاوی میدیاكان ده‌ڕۆن یان به‌نهێنی ده‌بێت".
عه‌مید هه‌ڵگورد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ئه‌و هێزه‌ی كه‌بڕیاروایه بڕوات ژماره‌یان ته‌نیا 155پێشمه‌رگه‌یه".
ناوبراو ده‌شڵێت " سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه هونه‌ریانه‌ی كه‌هه‌بوون له‌به‌رده‌م هێزه‌كه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانێ هه‌ر ئه‌مڕۆ چاره‌سه‌ر كرا و له‌ئێستادا ئه‌و هێزه هه‌موو شتێكی ئاماده‌یه و ته‌نیا چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی رۆیشتن ده‌كات."