ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی (شەشی) مووچەخۆرانی هەرێمی ڕەوانەی بەغداد کرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" ئەمڕۆ لیستى مووچەى مانگى (حوزەیرانی) فەرمانبەران و و خانەنشینانی مەدەنی هەرێم بە هەردوو شێوەی ئەلیکترۆنى و چاپکراو رەوانەى وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە".
ناردنی لیستی مووچەی مانگی (شەشی) مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بەغداد لە کاتێکدایە، تائێستا هێزە ئەمنییەکان مووچەی مانگی (ئایاری) ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، بە بیانووی ئەوەی کە هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری لەبارەی خەرجکردنی مووچەکانیان نەداوە.