بەشى دووەمی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

وەزیری بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لە چەند رۆژی داهاتوودا بەشى دووەمی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت". 

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی حکومەتی (ماوە بۆدرێژکراوەی) هەرێم، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشى یەکەمی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دابەشکراوە".

وتیشی" سەرەتایی هەففتەی داهاتووش لەگەڵ تەواوبوونی ڕێکارەکانی بانکی دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بەشى دووەمی پارەى جوتیاران کە بڕەکەی ٢٠ ملیار دینارە". 

ئەوەشی خستەڕوو، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکانی هەرێم زۆر بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت و تائێستاش بەردەوامە کە تا دوێنێش نزیکەی ٢٤٥ هەزار تۆن گەنم وەرگیراوە. 

وتیشی" تیمەکانی کۆنترۆڵکردنی بازرگانی بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ بازاڕەکاندا، ڕۆژانەش بەدواداچوون بۆ نرخەکان دەکرێن و نرخەکانیش ڕۆژانە لەلایەن ئەو لیژنانەوە دیاری دەکرێن".



PM:05:56:27/06/2024