ئاسایش ١١ کەس لەسەر قۆپییە لە چەمچەماڵ دەستگیر دەکات

ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند ١١ کەسی لەسەر قۆپییە دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند " ئەو (١١) تۆمەتبارە، لەڕێگەی (سەماعەی قۆپی)ەوە، بەنیازی قۆپیەکردن بوون، دەستگیرکراون".

ئاسایشی رۆژئاوای زانیاری زیاتر دەدات و دەڵێت" پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەسنوری قەزای چەمچەماڵ ڕۆژی ٢٠٢٤/٦/٢٦ توانرا ( ١١ ) تۆمەتبار لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیربکەن، تۆمەتباران بەشێوەی ئۆنلاین ئامێری قۆپیەکردنیان کڕیوە و وویستویانە بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بەکاریبهێنن، سەرجەمیان لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکران".

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە" لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (٢٤٠) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە".



PM:08:15:27/06/2024