ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە هەولێر تەقە لە کەسێک کراو کوژراو، کەسێکی تریش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانی " سپی " ئەو کەسەی تەقەی لێکراوە شۆفێری تاکسی بووە، رووداوەکە لە نزیک گوندی شاخۆران بووە لەسەر رێگای هەولێر- دهۆک.
ئەو کەسەی بریندار بووە لە رووداوەکەدا سەرنشینی تاکسیەکە بووە کە خاوەنەکەی کوژراوە.
هۆکاری رووداوی تەقەکردنەکە نازانرێت و، دەزگا ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵێنەوە کردووە.