لە کەرکوک پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیس وەردەگیرێتەوە و بە کاتی دەدرێتە عەرەبێك

پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکوک کە لە پشکى کوردە وەردەگیرێتەوە و بەشێوەیەکی کاتی دەدرێتە عەرەبێکی سوننە. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، دوێنێ پێنج شەممە لیوا كاوە غەریب لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك کە لە پشکی کوردە لابرا و جێگرەكەی عەمید فەتاح خەفاجی کە عەرەبێکی سوننەیە وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەكە بەشێوەیەکی کاتی دیاریکرا. 

بڕیارە سێ ئەفسەرى دیکەى کورد بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانبکرێت، دواتر لەلایەن وەزیرى ناوخۆى عێراقەوە یەکێکیان بۆ پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک دیاریبکرێت. 

ماوەی سێ ساڵە لیوا کاوە غەریب بەڕێوەبەرى پۆلیسی کەرکوکە لەسەر پشکى یەکێتی نیشتیمانی کوردستان. 


AM:09:30:28/06/2024