"سێ ڕۆژە پەیامنێری دەزگای میدیایی ٧ڕۆژ لە ناحیەی شیلادزێ دەستگیرکراوە"

سوهەیب شێخ ئەحمەد سەرنووسەری میدیای ٧ رۆژ لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسێوێتی" سێ ڕۆژە پەیامنێری دەزگای میدیایی ٧ڕۆژ لە ناحیەی شیلادزێ لەسەر ئاشکرا کردنی دۆسیەیەکی گەندەڵی دەستگیرکراوە''. 

هەروەها دەشڵێت" لەگەڵ ئەوەی هەموو هەوڵێکمان بۆ ئازاد بوونی داوە بەڵام سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی ئەوانەی خۆیان بە خەمخۆر و پشتیوانی رۆژنامەنوسان دەزانن وەک سەنتەری میترۆ و ئەوانی دیکەو چالاکوانە دەم گەرمەکان.. ئامادە نەبوون بە یەک دێڕ ناوی ببەن و باسیشی بکەن".

دەقی نووسینەکە سوهەیب شێخ ئەحمەد: 

سێ ڕۆژە پەیامنێری دەزگای میدیایی ٧ڕۆژ لە ناحیەی شیلادزێ لەسەر ئاشکرا کردنی دۆسیەیەکی گەندەڵی دەستگیرکراوە.. 

لەگەڵ ئەوەی هەموو هەوڵێکمان بۆ ئازاد بوونی داوە بەڵام سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی ئەوانەی خۆیان بە خەمخۆر و پشتیوانی رۆژنامەنوسان دەزانن وەک سەنتەری میترۆ و ئەوانی دیکەو چالاکوانە دەم گەرمەکان.. ئامادە نەبوون بە یەک دێڕ ناوی ببەن و باسیشی بکەن..!

نازانم ئەم جیاوازییە بۆ دەکەن لە نێوان میدیاکاندا.. لەکاتێکدا لەسەر شكانی ستاندێکی دەزگای خزم و نزیکەکانی خۆیان و قاچ هەڵکەوتنیان لە کۆنگرەیەکدا دوو دوو بەیاننامە بڵاودەکەنەوە..!

هەر بۆ زانیاریتان ئێمە تەواوی کونسوڵخانەو رێکخراوە جیهانیەکان و کۆمەڵەی بەرگری لە رۆژنامەگەری ئازاد لە عێراق ئاگادارمان کردوون و هاتوونەتە سەرخەت و سەرقاڵن لەگەڵمان..

هەندێ ئازیزی دیکە بەردەوام لەخەتن لەگەڵمان دواتر ناویان دەهێنین..

بەڵام بێدەنگی ئەمانەی لای خۆمان و جیاوازی کردنیان عەیبە و بێ ئەتەکیەتییە..!

ئەحمەد شامکی پەیامنێری دەزگای ٧رۆژە لە قەزای ئامێدی و ناحیەی شیلادزێ.. باسی لە فرۆشتنی بەشێکی شەقامێکی گشتی ناحیەکە کردووە بە ٢٥٠٠ دۆلار و هەموو بەڵگەکان لەبەردەستن بەلام لەسەر سکاڵای خودی سەرۆکی شارەوانی ناحیەکە راستەوخۆ دەستگیرکراوە لە رۆژی چوارشەممەوەو ریگایان نەدا بە کەفالەتیش ئازاد بکرێت.

هەوڵمان داوە رۆژی یەکشەمە بە کەفالەت ئازادی بکەن..

 سوهەیب شێخ ئەحمەد



PM:02:31:28/06/2024