لە قەزای كۆیە باوكێک بە هەڵە و بە ئۆتۆمبێلەکەی بەسەر منداڵەکەی دا دەڕوات، بەهۆیەوە منداڵەکەی گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ هەینی٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە گەڕەکی شەوگێڕی قەزای کۆیە باوکێک بەئۆتۆمبێلەکەی گەڕاوەتەوە دواوە و ئاگاداری ئەوە نەبووە، کەمنداڵەکەی کە تەمەنی تەنها سێ ساڵە لەدواوەی ئۆتۆمبێلەکەیەتی.
دوای ئەوەی منداڵەکەی دەشێلێت ئاگادرای ئەوەنەبوە چی رویداوە بەهۆیەوە منداڵەکەی گیانلەدەستدەدات، منداڵەكە كچە و ناوی بریا سۆران باوەدینە و لە ئێستادا تەرمەكەی براوەتە پزیشکی دادی كۆیە.