گەنجێکی ١٨ ساڵ لە سلێمانی تووشی تای خوێنبەربوون دەبێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکرد کە گەنجێکی ١٨ ساڵە.

د. سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند "حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە کە  تووشبووەکە گەنجێکە تەمەنی ١٨ ساڵە و خەڵکی قەزای رانیە-یە و پیشەی قەسابە".

وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت " لەئێستادا نەخۆشەکە لە نەخۆشخانەی شار لە پارێزگای سلێمانی خەوێندراوە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت و دۆخی تەندروستی جێگیرە".

بەم نەخۆشەوە، ئەمە پێنجەم حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوونە لە ئەمساڵدا کە لە هەرێمی کوردستان تۆماربکرێت، دوو حاڵەتیان لە سنووری پارێزگای دهۆک و سێ حاڵەتیش لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون. 



PM:11:08:28/06/2024