لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەی بەغدا کرا

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی بە مەدەنی و سەربازییەوە رەوانەی بەغدا کرد.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمەوە بە " سپی " راگەیاند، سەرباری پشووی کۆتایی هەفتە، بەلآم وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی، سەربازی و مەدەنی پێکەوە رەوانەی بەغدا کردووە".

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، لە یەک شەممەدا چاودێری دارایی عێراق دەستدەکات بە وردبینی کردن لە لیستەکانی مووچەی هەرێمدا و، پاشان وەزارەتی دارایی لە رۆژانی داهاتووی هەفتەکەدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

هەرچەندە میدیاکانی هەرێم هەفتەی پێشوو بڵاویانکردەوە کە لیستی مووچەی مووچەخۆران گەیشتۆتە بەغدا، بەڵام دیارە ئەو زانیاریانە هەڵەبوون وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ ئەو لیستانەی رەوانەی بەغدا کرد.




AM:12:39:29/06/2024