دارایی هەرێم لەبارەی لیستی مووچەی مانگی حوزەیران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" لیستی موچەی مانگی حوزەیران رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق كرا". 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هەرێم، کەمێک پێش ئێستا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکان ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە شارستانی و سەربازیەوە ئامادەکراو ڕەوانەی بەغداد کرا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە سەرجەم لیستەکان لە لایەن تیمی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا.


PM:01:31:29/06/2024