لە زاپ پێگەكانی سوپای توركیا کرانە ئامانج

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایدەگەیەنێت" بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ١٦ جار پێگەكانی سوپای توركیا لە زاپ بۆردومانكران". 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە" گەریلاکان لە نێوان ٦ بۆ ٢٥ی حوزەیران، بە فڕۆكەی بێفڕۆکەوان پێگەكانی سوپای توركیایان لە گردی جودی جارێک، گردی ئێف ئێم دوو جار و گردی ئامێدی ١٣ جار، کردە ئامانج". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە گشتی ١٦ جار بە فڕۆكە گورز لە سوپای توركیا وەشێندراو لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا، بەپێی زانیارییە بەردەستەکان لانیکەم شەش سەربازی تورکیا کوژران و زۆر پێگە و چادریش لەناو براون.

ماوەی هەفەتەیەکە سوپای تورکیا ژمارەیەکی زۆر تانک و زرێپۆشی نوێی هێناوەتە خاکی هەرێمەوە و هێرشەکانی بەرفراوانکردووە و سەربازگە و خاڵی نوێی سەربازی داناوەوە، لە شەوی پێنج شەممەی ڕابردووەوە تا دوێنێ هەینی گوندی دەرگەلێی لە ناحیەی کانی ماسێ سەر بە قەزای ئامێدی بە خەڵکەکەی چۆڵکرد کە نزیکەی ٧٠ سەر خێزانی تێدا نیشتەجێبوون. 


PM:02:57:29/06/2024