بەشی دووەمی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایدەگەیەنێت" وەجبەی دووەمی پارەی گەنمی جوتیاران ڕەوانەی هەرێم کراوە و لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی دەکرێت". 

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم، ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بڕی ٢٠ ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران ڕەوانەی ھەرێم کراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، رێککارەکانی بانکی تەواوکراون و لەم ھەفتەیەشدا دەست بە دابەشکردنی پارەکە دەکرێت کە ١٠ ملیار دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی و ٦ ملیار دیناری بۆ ھەولێر و ٤ ملیار دیناریشی بۆ پارێزگای دھۆک تەرخاندەکرێت. 

وتیشی" تائێستا بڕی ٢٩٢ ھەزار و ٧٦٠ تۆن گەنم لە تەواوی پارێزگاکانی ھەرێم لە جوتیاران وەرگیراوە و پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمیش بەردەوامە". 

لە ڕۆژی ٦ی ئەم مانگەوە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و بەگشتی تا ٤٥ رۆژ بەردەوام دەبێت.


PM:05:01:29/06/2024