لە کەرکوک بەرپرسێک لەسەر گەندەڵی ٤ ساڵ زیندانی دەکرێت


دەستەی دەستپاکی عێراق سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بۆ لێپرسراوی بەشی یاسایی دیوانی پارێزگای کەرکوک دەرکرد .

بەپێی راگەیاندراوێکی دەستەی دەستپاکی عێراق،"  ئەرکان لەتیف عەلی ' لێپرسراوی بەشی یاسایی دیوانی پارێزگای کەرکوک تێوەگلاوە لە گەندەڵیکردن لە قەپانی ئۆتۆمبێل و پارەی زیادەی لە شۆفێران وەرگرتوە.

لە راگەیاندنەکەدا هاتووە " لەسەر تێوەگلانی لەو گەندەڵییەوە دەستەی دەستپاکی بەپێی مادەی ٣٣١ی سزادانی عێراقی سزای ئامادەنەبوی بۆ بەرپرسەکەی پارێزگای کەرکوک دەرکردوە و گەشتی دەرەوەی وڵاتیشی لێ قەدەغەکراوە و سزای زیندانی بۆ ماوەی چوار ساڵ بۆ دەرکراوە".

" لە تێچوی قەپانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا ئەو بەرپرسەی کەرکوک لەبری وەرگرتنی پێنج هەزار دینار لە شۆفێران ، بڕی 20 هەزار دیناری بۆ قەپانی باری شۆفێرانی بارهەڵگر وەرگرتووە".( راگەیاندنی دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بۆ دەکات).



PM:08:32:29/06/2024