نرخی ئەمڕۆی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی حوزەیرانی٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەیانی کەمێک بەرز بووەوە.

پەیامنێری  (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ١٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٧ هەزار و ٢٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٥ هەزار و ٧٤٩ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٤ هەزار و ٦٠٢ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٤٠ لیرەیە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٥٧٦ دینار.



AM:10:50:30/06/2024