بنەماڵەی ئەو كەسەی ئەمڕۆ یەکشەممە لەناو زیندان دوو كەسی برینداركرد رایدەگەیەنن" ئەو دوو كەسە هەردووكیان بران و سەرەتای ئەمساڵ برایەكی ئێمەیان كوشت و ئێستا چوار بران لە زیندان".
بنه‌ماڵه‌ی جاسم و قاسم مامه قاله، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویانکردەوە" رۆژی ١٨ی ١ی ٢٠٢٤ له شاری چه‌مچه‌ماڵ له كاتژمێر ٣:٠٠ی به‌یانی چوار چه‌كدار ده‌چنه پێش ماڵی خوا لێخۆشبو جومعه قادر غه‌فوری برامان و له ده‌رگای حه‌وشه‌كه‌ی ده‌ده‌ن و له پاش ئه‌وه‌ی ده‌چێته پێشوازیان، به‌بێ هیچ قسه‌یه‌ك ئه‌م چوار كه‌سه كه هه‌ر چواریان برای یه‌كن په‌لاماری براكه‌مان ده‌ده‌ن و فیشه‌كێكی پێوه ده‌نێن، له پاش نیو كاتژمێر كاكه جومعه‌ی برامان چوه‌وه به‌ر دیوانی خودای گه‌وره و گیانی سپارد".
دەشڵێن" په‌یوه‌ست به هه‌مان ڕووداو سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ عه‌زیز قادر غه‌فور كه برا گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌مانه، ده‌رفه‌تی وه‌رگرتوه و به مه‌به‌ستی سه‌ردانی (مه‌واجه) رۆیشتوه‌ته ناو زیندانه‌كه و له‌و كاته‌دا چاوی به بكوژانی براكه‌مان كه‌وتووه كاته‌كه‌ی به گونجاو زانیوه تۆڵه‌ی خوێنی برا به ناحه‌ق كوژراوه‌كه‌مان بكاته‌وه و هێرشیكردوه‌ته سه‌ر دوو له بكوژه‌كانی جومعه‌ی برامان".
دەقی ڕوونکردنەوەکە بەمشێوەیەیە:
رونكردنەوەیەك لە بنەماڵەی جاسم و قاسمی مامەقالەوە:
بۆ ڕای گشتی
ئەمڕۆ لەپاش ئەوەی لەکەناڵ و سایتەکان هەواڵی بریندار بونی دوو کەس لەگرتوخانەی سلێمانی بڵاو بوەوە.
بە پێویستمان زانی ئەم ڕونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بخەینە ڕوو.
لە بەرواری ١٨ی ١ی ٢٠٢٤ لەشاری چەمچەماڵ لەکاتژمێر ٣ی بەیانی چوار چەکدار دەچنە پێش ماڵی خوا لێخۆشبو (جمعە قادر غەفور)ی برامان و لەدەرگای حەوشەکەی دەدەن و لەپاش ئەوەی دەچێتە پێشوازیان. بەبێ هیچ قسەیەک ئەم چوار کەسە کە هەرچواریان برای یەکن پەلاماری براکەمان دەدەن و فیشەکێکی پێوە دەنێن.
لە پاش نیو کاتژمێر کاکە (جمعەی) برامان چوەوە بەر دیوانی خودای گەورە و گیانی سپارد.
ئەمە لەکاتێکدایە براکەمان خاوەن دوو هاوسەر و ١٠ منداڵە و هیچ تاوانێکی نەکردوە و هیچ کێشە و پێشینەیەکی ناکۆکی کۆن و نوێمان لەگەڵ ئەو بنەماڵەیە نەبوە. ئەوەندە لەخۆی دڵنیا بوە کاتێک دەرگای بۆ کردونەتەوە وای زانیوە ئەم کەسانە بۆ پێوسیتیەک هاتون بەو کاتە لەدەرگا دەدەن.
ئەوەی ئاماژەمان پێ کردوە لەکامێرای چاودێرییەوە تەواوی ڕوداوەکە تۆمار کراوە و لەلای خۆمان و بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و تەواوی دام و دەزگا ئەمنێکانی سنوری چەمچەماڵ بەردەستە.
پەیوەست بەهەمان ڕوداو
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ کاک (عەزیز قادر غەفور) کە برا گەورەی بنەماڵەکەمانە.
دەرفەتی وەرگرتوەو بە مەبەستی سەردانی(مەواجە) ڕۆشتوەتە ناو زیندانەکە و لەو کاتەدا چاوی بە بکوژانی براکەمان کەوتوە کاتەکەی بەگونجا و زانیوە تۆڵەی خوێنی برا بەناحەق کوژراوەکەمان بکاتەوە و هێرشی کردوەتە سەر دوو لە بکوژەکانی کاک (جمعە)ی برامان.
بنەماڵەی
جاسم مامە قالە و قاسم مامە قالە