ته‌ندروستی هه‌ولێر لەبارەی تۆمارکردنی حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە پارێزگاکە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" ئەو کەسە له ژێر چاودێری پزیشكدایه".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" دوای هه‌بونی نیشانه‌كان و گومانكردن له‌وه‌ی كه په‌تای تای خوێنبه‌ربونی هه‌بێت، له هه‌ولێر نه‌خۆشێك كه دانیشتوو و خه‌ڵكی شاری به‌غدایه ته‌مه‌نی ٤١ ساڵه و پیشه‌ی گۆشتفرۆشه، بۆ پشت ڕاستكردنه‌وه سامپڵ نێردراوه بۆ پشكنینی دڵنیایی بۆ شاری به‌غداد تا ئێستا به پشكنینی تاقیگه‌ی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له ئێستادا ئه‌و نه‌خۆشه گومان ده‌كرێت توشبووی په‌تای تای خوێنبه‌ربوون بێت، له ژێر چاودێری پزیشكدایه و ته‌ندروستی جێگره.
بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لە ماوەی ئەمساڵدا پێنج حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون کە دووانیان لە سنووری پارێزگای دهۆک و سێ حاڵەتیش لە سنووری پارێزگای سلێمانی.