ئەو ژنەی لەلایەن براكەیەوە لە دهۆك سوتێندرا گیانی لەدەستدا

ئەو ژنەی ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە لە سنووری پارێزگای دهۆك، لە لایەن براكەیەوە سوتێندرا گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە تەندروستی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند" ئەو ژنەی هەفتەی ڕابردوو لە لایەن براکەیەوە سوتێندرا، دوای چەند ڕۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاوییەکەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا". 

ئەو ژنە ناوی كوفان نورییە و تەمەنی ٣٥ ساڵ بووە خاوەنی سێ منداڵ بوو، هەروەها دانیشتووی سەنتەری پارێزگای دهۆک بوو، ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە  لە ناو ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن براکەیەوە پاش ئەشکەنجەدانی سوتێندرا.


PM:09:01:30/06/2024