لە کەرکوک سێ کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای (كەركوك - بەغداد) سێ كەس گیانیان لەدەستدا. 

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەكی (كەركوك - بەغداد) نزیک ناحیەی سلێمان بەگ ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرێكدا ڕوویدا. 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی ڕووداوەکە سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و چوار كەسی دیكەش بریندار بوون.

دوای ڕووداوەکە تەرمی قوربانییەکان بە مەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای کەرکوک کران.


PM:11:25:30/06/2024