لەبارەی گومرگ و دەروازەکانەوە وەفدێکی هەرێم لە بەغدایە


دوێنێ ئێوارە ٣٠ی حوزەیران وەفدێکی هەرێم کە پێکهاتبوون لە وەزیری دارایی و شاندێک لەبارەی کێشەکانی داهاتی گومرگەکانی هەرێم و داهاتی دەروازەکانەوە گەیشتنە بەغدا.

وەک میدیاکانی حکومەت بڵاویانکردۆتەوە، ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر کێشەو گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەبواری گومرگ و دەروازە سنوریەکان، هاوکات باسی مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش لەگەڵ بەغدا باس دەکرێت.

تیمەکەی حکوومەتی فیدراڵ پێک دێت لە؛ محەممەد تەمیمی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق، بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و چەند بەرپرسێکی دیکە.

وەفدی هەرێم پێکدێت لە ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و بەرپرسانی دەروازە سنورییەکان.



AM:09:11:01/07/2024