هەرێم داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا کرد

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کە بڕەکەی زیاتر لە ٧٠ ملیار دینارە.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە بڕی ٧٠ ملیار و ١٣١ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٤ ڕادەستی بەغدا کرا.

ڕوونیشیکردەوە پارەکە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.


PM:03:30:01/07/2024