عێراق.. دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ دەکرێت

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەس دەكەن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز و سەرەتاش خانەنشینان مووچەكانیان بەسەردا دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، بەڕێوەبەرایەتی ژمێركاریی فیدراڵی دەستیكردوە بە تەمویلكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی.

ڕاشیگەیاندوە، دوای تەواوبونی رێوشوێنە كارگێڕییەكان لەلایەن دەستەی خانەنشینی نیشتمانییەوە لە رێگەی هەردوو بانكی ڕەشید و ڕافیدەین بە شێوەی ئەلكترۆنی مووچەكان دابەشدەكرێن.

وەزارەتی دارایی عێراق داواشی لەو خانەنشینانە كردوە، كە هەركات لە رێگەی موبایلەكانیانەوە نامەیان بەدەست گەیشت بڕۆن مووچەكانیان وەربگرن.

لای خۆشیەوە، هەردوو بانكی ڕەشید و ڕافیدەین لە بەیاننامەی جیادا ئاماژەیان بەوەكردووە، دەست دەكەن بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی ٦ی مووچەخۆرانی هەرێمی خەرج کرد و تا ئێستاش مووچەی هێزە ئەمنییەکان چارەنووسیان نادیارە و دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.


PM:04:25:01/07/2024